
یاریگا –
بۆ وەرزی داهاتوو، گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی نایابی عێڕاق دەکرێت.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولی نایابی عێڕاق و خولی پلە یەکی عێڕاقدا بکات بۆ وەرزی داهاتوو.
لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 2026 _ 2027 چوار یانە دادەبەزێت بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق،هەر دوو یانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم و دووەمی خولی نایابی عێڕاقیش راستەوخۆ سەردەکەون بۆ ریزی خولی ئەستێرەکان، بەمەش وەرزی 2027 _ 2028 خولی ئەستێرەکان بە بەشداری 18 یانە یارییەکانی بەڕێوە دەچێت.
جیاواز لە وەرزەکانی رابردووش هیچ یارییەکی پاشکۆ ( پلەی ئۆف ) لە خولی ئەستێرەکان و لە خولی نایابی عێڕاق نامێنێت، بڕیاریشە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە کۆتایی مانگی ئابی 2026 دەست پێبکات و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری 2027 کۆتایی پێبێت.



