
یاریگا –
گۆڵپارێزی سەرەکی زاخۆ وازهێنانی لە یانەکە راگەیاند و سێ یانەش کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.
عەلی کازم، گۆڵپارێزی زاخۆ دوای سێ وەرز یارییکردن لە ریزی یانەکە بە فەرمی وازهێنانی خۆی راگەیاند، لە وەرزی 2023 _ 2024 عەلی کازم لە یانەی نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە یانەی زاخۆوە کرد، لەگەڵ زاخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداویشی کرد لە وەرزی رابردوو کە بەرامبەر شەبابی سعودی ماڵئاواییان کرد لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەک لە یانەکانی هەولێر، گەڕمە لەگەڵ مینا ئارەزووی گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی پێشووی زاخۆ دەکەن.



