
یاریگا –
ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان ئەیسی میلان و روبێن ئامۆریم ئاشکراکرا کە دەبێتە راهێنەری یانە ئیتاڵیەکە.
میلان لە کۆتایی ئەم وەرزە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و هەرزوو بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕا. تا لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی پێشووی مانچێستەری دۆزیەوە و بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان ئامۆریم تا ساڵی 2028 پۆستەکە بەڕێوەدەبات لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی دیکە تا هاوینی 2029.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوای سەردەمێکی پڕ درەوشانەوە لەگەڵ سپۆرتینگی وڵاتەکەی، مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2024 ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد. لە ماوەی 14 مانگ کارکردن لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، ئەو یانە ئینگلیزیە لەژێر سەرپەرشتی ئامۆریم ئەنجامەکانیان لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕۆشت تا لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ دوورخرایەوە.
بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستی نێوان روبێن و مان یونایتد، لە باری دوورخستنەوەی پێش بەسەرچوونی وادەی گرێبەستەکە، ئەوا یانە ئینگلیزیەکە بە بڕی 15.9 ملیۆن پاوەند قەرەبووی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بکاتەوە. بەڵام ئەگەر بێتو هەرزوو یانەی نوێ بدۆزێتەوە، ئەوا کەمتر لەو بڕەی پێدەدرێت.
تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڕی قەرەبووەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند کە مان یونایتد تەنها 8-9 ملیۆن پاوەند بە ئامۆریم دەدات. ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ رۆسۆنێری گەیشتە رێککەوتن بەڵام راگەیاندنی فەرمی ماوە.
🚨 Manchester United are set to save over £8/9m in compensation for Rúben Amorim and his staff.
Follows agreement done between Amorim and AC Milan, as revealed earlier today ❤️🖤
🎥➕ https://t.co/3PEgqIE4VY pic.twitter.com/yE9DBm7jBD
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2026



