باسم قاسم بووە زەورائی

یاریگا-
یانەی زەورا بەفەرمی دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی نوی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرد و کوردێکیش لە ستافی باسم قاسم بوونی هەیە.
وەکو پێشبینی دەکرا باسم قاسم بووە راهێنەری یانەی زەورا و هەریەکە لە ئەحمەد باسم قاسم و ڕەحیم حەمید وەکو یاریدەدەرانی راهێنەر دەستنیشان کرا و هاشم خەمیس وەکو راهێنەری گۆڵپارێز و نەسیر عەبدولئەمیر وەکو راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و ڕێناس ئیسماعیل وەکو شیکەرەوە لەگەڵ یانەکە دەستبەکاردەبن.
باسم قاسم و ستافەکەی لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی هەولێر توانیان پلەی سێیەمی خولەکە بەدەستبهێنن دوای رکابەرییەکی زۆر لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە.
یانەی زەورا لە وەرزی رابردوو پلەی چوارەمی خولەکەی بەدەستهێناوە و لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی دەکات، خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق و جامی سوپەری عێراق و جامی یانەکانی کەنداو.
یانەکە ئامانجی سەرەکی بەدەستهێنانی خولی ئەستێرەکانی عێراقە دوای ماوەیەکی زۆر لە دوورکەوتنەوە لە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە.