گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی بەلجیكا V میسڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و ئەمڕۆ بەلجیكا و میسڕ رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بەلجیكا و میسڕ لە یاریگای سێنچری فیڵد لە شاری سیاتڵ لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بەلجیكا و میسڕ لە كۆمەڵەی حەفتەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئێران و نیوزیلاند دێن.

هەڵبژاردەی بەلجیكا بە ژمارەیەكی زۆر ئەستێرەوە دەیانەوێت تۆڵەی مۆندیالی 2022 بكەنەوە كاتێک لە قۆناخی كۆمەڵەكان ماڵئاواییان كرد.

میسڕ چوارەم جارە بەشداری مۆندیال دەكات و لە بەشداریكردنەكانی پێشوودا نەیانتوانیوە هیچ یارییەک ببەنەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بەلجیكا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی میسڕ دەبێتەوە.

میسڕ بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا

كۆرتوا

مونێیر، ئینگۆی، میچێل، كاستانیا

ئۆنانا، تێلیمانس

لوكیباكیۆ، دی برۆین، دۆكو

دی كیتلارێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی میسڕ

شۆبێر

محەمەد هانی، ئینراهیم، عەبدولمونعم، فتووح

عەتییە، لاشین

سەڵاح، ئیمام عاشوور، ترێزگێت

مەڕمووش

بابەتی زیاتر

Back to top button