تەواو؛ ریال مەدرید ئەمڕۆ گرێبەستێکی گەورە رادەگەیەنێت

یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری ئیسپانی رادەگەیەنێت.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی حوزەیرانی 2026 ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری ئیسپانی رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی کوکورێیا لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکوو هاوینی 2032 و بۆ ماوەی شەش وەرز دەبێت، ریال مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 55 ملیۆن یۆرۆ و 5 میۆنی دیکەش وەکوو پاداشت بە چێڵسی دەدات.
🚨⚪️ Official statement scheduled today for Marc Cucurella, new Real Madrid player on a contract until June 2032.
Six year deal, €55m plus €5m add-ons to Chelsea. pic.twitter.com/TJZUJc736M
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2026
ریال مەدرید بە سەرکردایەتی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی یانەکە دەستی بە بنیادنانەوەی تیپەکە کردووە، لەم مێرکاتۆیە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ، دێنزیڵ دومفریس، بێرناردۆ سیلڤا و مارک کوکورێیای یەکلایی کردووەتەوە.
کوکورێیا لە هاوینی 2022 بڕایتنی جێهێشت و بە 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە و ریال مەدرید مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا دەکات.



