گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

13 یەکێتیی تۆپی پێی جیهان وەڵامی بێڕێزییەکانی سەرۆکی یوێفا دەدەنەوە

شەڕی بچووکەکان دژی گەورەکان

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ 13 وڵات بۆ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌ زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له‌ مۆندیال.

13 یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بێئومێدی و ناڕەزایەتی توندی خۆیان بەرامبەر لێدوانەکانی ئەلێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەربڕی.

چێفرین به‌شداریكردنی 48 بۆ مۆندیلا رەخنە باران کردبوو و یارییەکانی بە بێ چێژ وەسف کردبوو، وڵاتانی وەک جەزائیر، تونس، مەغریب، میسر و غانا جەخت دەکەنەوە کە هەر یارییەکی مۆندیال دەستکەوتێکی مێژوویی و شانازییەکی نیشتمانییە.

بەرەیەکی یەکگرتوو کە پێکهاتووە لە 13 یەکێتیی تۆپی پێ لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهانەوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ دەربڕینی بێئومێدی قووڵ و رەتکردنەوەی توندی لێدوانەکانی ئەلێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا بڵاوکردەوە.

چێفرین پێشتر رەخنەی لە سیستەمە نوێیەکەی جامی جیهانی گرتبوو و ئاماژەی بەوە کردبوو کە زۆرێک لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە “سەرنجڕاکێش نین و بێ چێژن.

یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە وڵاتانی (کەیپ ڤێرد، کوراساو، ئۆزبەکستان، کۆنگۆ، هایتی، جەزائیر، تونس، مەغریب، میسر، غانا، سێنیگال، کۆتدیڤوار و ئەفریقای باشوور) ناڕەزایەتی توندی خۆیان بەرامبەر ئەو سووکایەتیپێکردنەی چێفرین نیشاندا.

لە فەرهەنگی ئێمەدا یاریی بێبایەخ نییە

ئەو 13 یەکێتییەی تۆپی پێ لە بەیاننامەکەدا رایانگەیاند:

“بۆ وڵاتان و گەلانی ئێمە، لە فەرهەنگی تۆپی پێدا شتێک نییە بە ناوی ‘یاریی بێبایەخ لە مۆندیال’. ئامادەبوون لەم مەیدانە جیهانییەدا لووتکەی ئاره‌زووی وەرزشی و نیشتمانییە و نابێت کەمبایەخ بکرێت.”

لەو بەیاننامەیەی کە یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە:

“ئێمە ئەم لێدوانانە بە هەموو رێزێکەوە، بەڵام بە توندی رەتدەکەینەوە. بۆ وڵاتانی وەک کەیپ ڤێرد، کوراساو و ئۆزبەکستان، گەیشتن بە مۆندیال دەستکەوتێکی مێژوویی و بەدیهاتنی خەونێکی هاوبەشی نێوان نەوەکانە.”

تۆپی پێ موڵکی تاقمێکی دیاریکراو نییە

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ وڵاتانی وەک کۆنگۆ و هایتی، گەڕانەوە بۆ گەورەترین شانۆی تۆپی پێ دوای دابڕانێکی درێژخایەن، مانایەکی تایبەتی بۆ ملیۆنان هاندەر هەیە. گوتنی ئەوەی کە ئەم یارییانە گرنگییان کەمترە، بێئومێدکەرە و پشتگوێخستنی هەوڵ و قوربانیی یاریزانان، ڕاهێنەران، یانەکان و هاندەرانە لە هەموو جیهاندا.

خاڵە سەرەکییەکانی بەیاننامەکە:

  • لە پشت هەر سەرکەوتنێک بۆ مۆندیال، ساڵانێک کارکردن و وەبەرهێنان هەیە.

  • تۆپی پێ تەنیا موڵکی کۆمەڵە وڵاتێکی دەستەبژێر و دیاریکراو نییە، بەڵکو هێزەکەی لە جیهانیبوونیدایە.

  • بەشداری مۆندیال تەنیا دەستکەوتێکی وەرزشی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی ئیلهامبەخشین بە نەوەی نوێ و پەرەپێدانی خێرای یارییەکە.

  • هەر تیمێک کە سەردەکەوێت شایەنی رێزە و هەر یارییەک مانایەکی گەورەی بۆ ملیۆنان کەس هەیە.

لە کۆتاییدا، 13 یەکێتییەکە جەختیان کردەوە کە گەشەی تۆپی پێ دەبێت بەردەوام بێت بۆ vەخساندنی دەرفەت بۆ هەمووان و پاراستنی سروشتە جیهانییەکەی، وەک vەخنەیەک لەو دیدە تەسکەی کە تەنdا بایەخ بە تیمە گەورەکان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button