گرنگترینمۆندیالی 2026

ڤیدیۆ… لووتکەی پابەندبوون؛ هەڵسوکەوتی راهێنەری کۆریا بەرامبەر ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەکە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆریای باشوور لە مۆندیالی 2026 یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی بەسەرکەوتووی تێپەڕاند کاتێک توانی 2-1 لە کۆماری چیک بردەوە.

نوێنەرەکەی ئاسیا کەوتووەتە کۆمەڵەی یەکەم کە هاوکات مەکسیکی میواندار و باشووری ئەفریقاشی تێدایە.

کۆریای باشوور کە لە یەکەم یارییاندا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیان ریمۆنتادا بکەن، خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیمەی خانەخوێ ئامادەدەکەن کە ئەوانیش سێ خاڵیان هەیە دوای بردنەوە لە ئەفریقای باشوور بە ئەنجامی 2-0.

لە گرتەڤیدیۆییەکدا کە لە پلاتفۆڕمە وەرزشیەکاندا زۆر بڵاوبووەتەوە، تێیدا هۆنگ میونگ-بۆی راهێنەری هەڵبژاردەکە لە لووتکەی پابەندبووندا دەردکەوێت کاتێک دەبینێت کانگ ئین لی، ئەستێرەی تیمەکەی لە کاتی را‌هێنانەکاندا سەرقاڵی مۆبایلەکەیتی.

هۆنگ بەئەسپایی و بەبێ خۆتێکدان، هێمنانە مۆبایلەکە لە دەستی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان دەسێنێت. بەوەش گروپەکە دەکەونە پێکەنین. هەرچی خودی ناوەڕاستکارەکەیە، بەبێ هیچ کاردانەوە و قسەیەک رووی وەردەگێڕێت و ناچار بە رێساکانی راهێنەرەکەی دەبێت.

دیمەنەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button