کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆشداریی دەدات؛ سەیری یارییەکانی منتان نەکردووە؟
لە مۆندیال پاڵەوانە راستییەکان دەبینین

یاریگا –
ئەستێرەکەی پۆرتوگال پەیامێک دەربارەی رەخنەکان لەسەر دۆخی جەستەیی خۆی دەنێرێت پێش رۆیشتنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
پۆرتوگال رۆژی هەیینی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت، کە لەوێ کەمپینی مۆندیالەکەیان لە بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات دەستپێدەکەن. ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ بیستنی لێدوانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش دەستپێکردنی شەشەمین مۆندیالی. پاڵەوانییەتییەک کە تێیدا چاوەڕوانییەکانی پورتوگال گەورەن، وەکوو ئەوەی خۆی روونی کردەوە و گوتی:
ئەمە نەوەیەکە کە خۆشییەکی زۆر دەهێنێت. دەزانین ئەمە پێشبڕکێیەکی تایبەتە. ئێمە بە هیوایەکی زۆرەوە دەچینە ئەوێ. لە رووی جەستەیییەوە، من باشم. سەیری یارییەکانتان نەکردووە؟…
ئەستێرە لەدایکبووەکەی مادیرا گومانەکانی دەربارەی ئامادەیی جەستەیی خۆی رەواندەوە دوای ئەو رەخنانەی کە بەهۆی گۆڵ نەکردنی لە یارییە دۆستانەکانی ئەم دواییەی پورتوگالدا لێی گیرابوون. رۆنالدۆ لەو بارەیەوە گوتی:
ئامادەکارییەکی زۆر باش بوو، ئەگەرچی ماندووکەریش بوو. بە شێوەیەکی ئاسایی، ئێمە لە بەرزترین ئاستماندا نەبووین بۆ ئەم دوو یارییە. گرنگترین شت ئەوەیە کاتێک لە 17ـی حوزەیراندا شتەکان جدی دەبن. ئەو کاتە دەبینین پاڵەوانە راستییەکان کێین…



