پریڤیوی یاریی كەنەدا V بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكانی دووەم رۆژی جامی جیهانی 2026 كەنەدا و بۆسنیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر كەنەدا رووبەڕووی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

كەنەدا و بۆسنیا لە كۆمەڵەی دووەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی قەتەڕ و سویسرا دێن.
سێیەم جارە كەنەدا بەشداری مۆندیال دەكات و لە ناو خاكی خۆییدا رووبەڕووی بۆسنیا دەبێتەوە.
بۆسنیا دووەم جارە بەشداری مۆندیال دەكات و لە یاریی پاشكۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 مسۆگەر كرد.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كەنەدا بە بێ ئەڵفۆنسۆ دەیڤز رووبەڕووی بۆسنیا دەبێتەوە.
بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كەنەدا دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەنەدا
كریپیو
جۆنسن، كۆرنیلوس، فۆژێڕۆلس، لاریا
بوچانان، كۆنێ، ئوستاكیۆ، میلار
جۆناسان دەیڤد، كایڵ لارن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا
ڤاسیلج
دێدیچ، كاتیچ، موحەرەمۆڤیچ، كۆلاشیناک
باراكتارێڤیچ، تاهیرۆڤیچ، باسیچ، میمیچ
دێمیرۆڤیچ، دزیكۆ



