بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەگوازێتەوە و مێرکاتۆی مان یونایتد گەرموگوڕە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لویس هۆڵ دەیەوێت نیوکاسڵ یونایتد جێبهێڵێت و مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – سەن

مانچێستەر یونایتد چاودێری ئانتۆنی رۆبنسن، بەرگریکاری فولهام دەکات – سکای سپۆرتس

هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ

ئاتلێتیکۆ مەدرید هەموو شتێکی لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا کۆتایی پێهێنابوو، بەڵام سەرسام بوون کاتێک گرێبەستی واژۆ نەکرد و دوێنێ بەیانی پێی راگەیاندن دەچێتە ریال مەدرید – کادینا سێر

یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی یەکێکە لە ئاماندە سەرەکییەکانی جۆزێ مۆرینیۆ – تۆک سپۆرت

ئەیسی میلان بیر لە گواستنەوەی روبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە – فیچاخێس

بارسێلۆنا بەتەواوی پاشەکشە لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد دەکات – دەیڵی میرەر

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی مامادۆ سانگارێ، ناوەڕاستکاری لانس دەکاتەوە، چونکە نرخی ئیڵیەت ئاندرسن، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام زۆر بەرزە – تیم تۆک

نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی دوای جامی جیهانی بیر لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەکاتەوە – بیڵد

ترابزۆنسپۆر بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت گرێبەستەکەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی بکاتە هەمیشەیی – میرەر

ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە فڕانکۆ ماستانتونۆ بەشێوەی خواستن بداتە یوڤێنتوس – توتۆ سپۆرت

ئالان سانت ماکسیمەین بەخۆڕایی پەیوەندی بە چاڕلۆتی ئەمریکی دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button