گرنگترینمۆندیالی 2026

دۆخی خولیان ئالڤارێز پلانەکانی لیۆنێل سکالۆنی تێکداوە

نیگەرانییەکی گەورە لە ئەرجەنتین دروستبووە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاڵەوانی 2022، خۆی بۆ یەکەم دەرکەوتنی لە مۆندیالی 2026 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی جەزائیرئامادە دەکات؛ لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر لیۆنێل مێسییە، بەڵام دوو بابەت گەرمترین باسی کەمپی تانگۆن.

 مارتینێز بەتەواوی ئامادەیە

هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین ئەوەیە کە ئیملیانۆ مارتینێز بە تەواوی ئامادەیە؛ پاش ئەوەی بەهۆی شکانێکی پەنجەی دەستی راستییەوە نیگەرانی زۆری بۆ سکالۆنی دروستکردبوو و چەند رۆژێک بە یەک دەست مەشقی دەکرد، ئەمڕۆ گۆڵپارێزە ئەفسانەیییەکە بە هەردوو دەست و بەستراوی پەنجەکانەوە بەشداریی مەشقەکانی کرد و ئامادەییی خۆی بۆ یارییەکەی جەزائیر راگەیاند.

خولیان ئالڤارێز؛ گەورەترین نیگەرانی سکالۆنی

لە لایەکی دیکەوە، دۆخی جاڵجاڵۆکە هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە. ئالڤارێز کە بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا بەشێک لە ئامادەکارییەکانی لەدەستدا، ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژە بەشداری مەشقی بەکۆمەڵ دەکات. سەرەڕای ئەوەی بە کەشێکی ئاسایی و گاڵتەجاڕییەوە دەردەکەوێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، سکالۆنی هێشتا دڵنیانییە لە ئاستی جەستەیی بۆ 90 خولەک. پێشبینی دەکرێت لاوتارۆ مارتینێز لە سەرەتای یارییەکەدا شوێنی ئالڤارێز بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button