ئەرجەنتین پێش رووبەڕووبوونەوەی جەزائیر تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێت
دڵەڕاوکێی لەنیو هەڵبژاردەکە دروستکردووە

یاریگا –
پێش دەستپێکردنی یەکەم یاریی خۆیان لە جامی جیهانیی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی جەزائیر، کێشەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی جیهان تۆژ بە تۆژ زیاتر دەبن.
دوای دروستبوونی گومان لەسەر ئامادەیی خولیان ئالڤارێز، لیاندرۆ پارێدێس و گۆنزالۆ مۆنتیێل، ئێستا دوو یاریزانی دیکەش بەهۆی کێشەی جەستەییەوە هاتوونەتە سەر لیستی پێکانەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ESPN ARGENTINA، هەریەکە لە نیکۆ گۆنزالێز و نیکۆلاس تالیافیکۆ تووشی پێکان بوون و نەیانتوانیوە لە مەشق و راهێنانەکانی رۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی ئاسایی بەشدار بن. ئامادەنەبوونی ئەم دوو یاریزانە، بەتایبەت تالیافیکۆ لە باڵی چەپی بەرگری، دەستەی راهێنەرانی ئەرجەنتین ناچار دەکات بەدوای بژاردەی جێگرەوەدا بگەڕێت.

ئەم پێکانە لەکاتێکدایە کە پێشتریش ئیملیانۆ مارتینێز و کریستیان رۆمێرۆ بەهۆی ئەو پێکانانەی لەگەڵ یانەکانیان تووشی بوبوون، بە کاتێکی کەم و بەبێ پشووی تەواو گەیشتوونەتە ئەمریکا. ئەم بارودۆخە نادیارە هۆکاری سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی نێو لیستی کۆتایی تانگۆ رووندەکاتەوە.



