ڤاردیۆل تەنها بڕیار لەسەر دوو بژاردە دەدات و سێیەمی نییە

یاریگا –
یۆشکۆ ڤاردیۆل لەنێوان تەنها دوو بژاردەدا خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بڕیار دەدات.
بەرگریکارەکەی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکەی هەیە کە تا دوای 2028 دەخایەنێت. بەڵام خۆدی یاریزانە کڕواتیەکە و یانەکەشی لە خواستە راستەقینەکانی ریال مەدرید تێگەیشتوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئەستێرە 24 ساڵیەکە تەنها بڕیار لەسەر یان درێژترکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی یان پەیوەندیکردن بە یانە مەدریدیەکە.
رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە کە مان ستی ئۆفەری نوێی بۆ دێژکردنەوەی ڤاردیۆل خستووەتەسەر مێز، لەولاشەوە ریال مەدرید خواستی جیددی پیشان داوە بۆ گواستنەوەی.
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەک ناوی بەرگریکارەکە بە بایرن میونشنەوە دەبەسترا، بەڵام رۆژنامەنووسە ئەڵمانیەکە ئاشکرایکردووە کە ئێستا ئەو یانە باڤارییە بە رێژەی 100% لە دەرەوەی کێبڕکێی گواستنەوەکەدایە. بەوەی یایرن پێیوایە، ئەگەرچی ئاستێکی بەرزی هەیە لە دڵی بەرگری، بەڵام گرانیی نرخەکەی و هەروەها پێویستی نەبوونیان بەو پێگەیە، وایکردووە لە کێبڕکێی بکشێنەوە.
🚨🆕 Understand Josko Gvardiol will decide between two options: either signing a contract extension with ManCity beyond 2028 – a concrete offer is already on the table – or making a move to Real Madrid this summer. Real‘s interest is concrete. However, #MCFC are pushing to keep… pic.twitter.com/QGn83CFi0s
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 10, 2026



