بێرناردۆ سیلڤا پەیامێک بۆ یانە خوازیارەکانی دەنێرێت

یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا بازاڕی گەرمە و گەورەکانی ئیسپانی لە کێبڕکیی تونددان بۆ گواستنەوەی.
ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دوای 9 ساڵ یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی، سەرەنجام لەدوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە بەیەکجاریی یانە ئینگلیزیەکەی جێهێشت و ئێستا یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکەدا.
سیلڤا لەمێژە ئامانجی هانزی فلیک بووە بۆ بەهێزترکردنی هێڵی ناوەراست و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و لێهاتووییەکانی ئەو یاریزانە. کەچی ئەم هاوینە هەریەکە لە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش وەک دوو کێبڕکێکار بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە خۆیان وەک خوازیاری جیددی پیشاندا. بەتایبەت ریال کە لەسەر خواستی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری چاوەڕوانکراو، هەوڵی چر دەدات بۆ گواستنەوەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بێرناردۆ سیلڤا هەموو بڕیارێکی پەیوەست بە وێستگەی داهاتووی خستووەتە دوای یارییەکانی مۆندیالەوە.
رۆمانۆ زانیویەتی کە ئێستا لەم قۆناخەدا هەریەکە لە بارسا و ئاتلێتیک لە گفتوگۆدان لەگەڵ خۆرخێ مێندێشی بریکاری یاریزانەکە.
ناوەراستکارە 31 ساڵیەکە دەیەوێت هەموو بیری ئێستای لا هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بێت کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوتیمەکانیدا دەبێتە کۆتا دەرفەت بۆ بردنەوەی جامی جیهانی لە کاروانی وەرزشییاندا. هەربۆیە وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکان خۆیان پیشانداوە و دەیانەوێت بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا جامەکە بۆ وڵاتەکەیاندا ببەنەوە.
Bernardo Silva’s decision will be made after the World Cup, as reported. Not now. ⚠️
Barcelona and Atlético both in talks with Jorge Mendes for weeks, despite reports of deal done/closed.
New clubs and options could still be possible. https://t.co/q8WOehEP0m
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 8, 2026



