ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

جۆزێ گەڕایەوە ماڵەکەی..

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی گەڕایەوە ریال مەدرید و وەکوو راهێنەری نوێ دەستنیشانکرا.

هەژماری فەرمی بێنفیكا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ریال مەدرید خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ دەربڕی و راهێنەرەكەش رەزامەندی خۆی دەربڕیوە.

ریال مەدرید 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بە بێنفیكا داوە.

یەکشەممە 8ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ریال مەدرید بەڕێوەچوو، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرکەوت بەسەر ئێنریکێ ریکێلمی و جارێکی دیکە وەکوو سەرۆکی ریال مەدرید هەڵبژێردرایەوە.

پێرێز دوای هەڵبژێردرانەوە وەکوو سەرۆکی ریال مەدرید، راستەوخۆ بەخێرهاتنی جۆزێ مۆرینیۆی بۆ ریال مەدرید کرد و جۆزێ لەسەر داوای خودی پێرێز دەگەڕێتەوە یانەکە.

مۆرینیۆ پێشتر لە هاوینی 2010 پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی وەرگرتووە و تاوەکوو هاوینی 2013 سەرپەرشتی یانەکەی کردووە.

جۆزێ لە 178 یاریی راهێنەری ریال مەدرید بووە، 127 یاریی بردووەتەوە، 28 یەکسانبووە و 23 یاریی تووشی شکست بووە.

مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button