لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بایرن میونشن رەتدەکاتەوە
رێدز وەڵامی باڤارییەکان دەداتەوە

یاریگا –
بایرن میونشن جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی ریۆ نگۆموا، هیرشبەری لاوی لیڤەرپوول دەکات.
تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ریۆ نگۆموا، هێرشبەری لاوی لیڤەرپوول دەدات. گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی پاڵەوانی بۆندسلیگایە و دەیەوێت هێڵی هێرشبەریی تۆکمە بکات.
ئانتۆنی گۆردن، هێرشبەری پێشووی نیوکاسڵ یونایتد ئامانجی سەرەکی بایرن میونشن بوو، بەڵام ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، ریۆ نگۆموا بژاردەیەکی دیکەی ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری یانەکەیە و ئیدارەی بایرن میونشنیش پاڵپشتی بیرۆکەکەی دەکەن. هەروەها کۆمپانی بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکە کردووە.
🚨❌ The deal between FC Bayern and Rio Ngumoha already collapsed yesterday (despite a verbal agreement) because it was clear behind the scenes that Liverpool would NOT sell the player.
However, there were phone calls, meetings and direct talks between Vincent Kompany/Ngumoha.… pic.twitter.com/j2xDEPuKwz
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 5, 2026
سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی ریۆ نگۆموا ناکاتەوە، نایانەوێت هێڵی هێرشبەرییان لاوازتر بکەن، بەڵکوو هەوڵی بەهێز کردنی دەدەن، سەرەڕای ئەوەی بایرن بەشێوەی زارەکی لەگەڵ نگۆموا رێککەوتووە بەڵام گرێبەستەکە شکستیهێناوە.
هەروەها ریۆی تەمەن 17 ساڵان پابەندە بە لیڤەرپوول و لە هاوینی 2025 گرێبەستێکی پیشەگەرانەی تاوەکوو هاوینی 2028 لەگەڵ رێدز واژۆ کرد.
ریۆ نگۆموا لە وەرزی 2025/26 لەگەڵ لیڤەرپوول درەوشایەوە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 31 یاریی کرد، سێ گۆڵی کرد و گۆڵیکی دروستکرد.
ریۆ هەرچەندە بۆ مۆندیال بانگهێشت نەکراوە، بەەڵام بەهۆی دەرخستنی تواناکانی بانگهێشتی ئامادەکارییە پێشوەختەکانی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال کرا و بەربژێرە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پرێمەرلیگیش.