بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز جووڵەی نەماوە و لیڤەرپوول بێهیوا دەکرێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

جووڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز وەستاون، ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ پارێزگاریی لە تواناکانی خولیان بکات – کادینا سێر

ئاڕنە سڵۆت کە هەفتەی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دوورخرایەوە، ئۆفەرێکی فولهامی رەتکردەوە و نابێتە شوێنگرەوەی مارکۆ سیلڤا – تۆک سپۆرت

ریال مەدرید ئۆفەرێک بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس پێشکەش دەکات – تێلێگراف

ئەگەر کێران مەککێنا ببێتە راهێنەری فولهام، رەنگە لیام دێلاپ، هێرشبەری چێڵسی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات – تۆک سپۆرت

ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان نزیکبووەتەوە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

رافایێل لیاو پێی وایە شێوازی یاریکردنی ئەو لەگەڵ لالیگا و پرێمەرلیگ دەگونجێت و دەتوانێت لەو دوو خولە زیاتر بدرەوشێتەوە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

سەرەڕای گرنگی پێدانەکانی لیڤەرپوول، لایپزیگ دڵنیایە یان دیۆماندێ لەم هاوینە یانەکە جێناهێڵێت – تۆک سپۆرت

نیوکاسڵ یونایتد یەکەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینە واژۆ دەکات و لەگەڵ ئیوین جوایۆن، گۆڵپارێزی رێمس گەیشتووەتە رێککەوتن – نۆرس ئێکۆ

رۆبێرتۆ دی زێربی داوای گواستنەوەی لوکا ڤوشکۆڤیچ، بەرگریکاری لاوی کڕواتی دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بارسێلۆنا دەیەوێت لەم هاوینە ئالێخاندرۆ باڵذی بفرۆشێت و گرێبەست لەگەڵ مارک کوکورێیا واژۆ بکات – مارکا

Back to top button