پێرێز خەریكی چییە؛ ریال مەدرید لە بەردەم شۆڕشێكی گواستنەوەدایە

یاریگا –
ریال مەدرید لە بەردەم گۆڕانكاریەكی گەورەدایە و دەیەوێت شۆڕشێكی گەورەی مێركاتۆ بە گواستنەوەی چەندین ئەستێرە دەستپێبكات.
پێرێز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکەدا، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 7ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی ئێنریكێ ریکێلمی دەبێتەوە.
🚨 BREAKING: Florentino Pérez FELL IN LOVE WITH Michael Olise when he watched him againnst Real Madrid.
Sources say Florentino IMMEDIATELY said “I WANT HIM AT REAL MADRID” after the game. @FabrizioRomano pic.twitter.com/luogtJiRgw
— Madrid Zone (@theMadridZone) June 5, 2026
بە گوێرەی زانیاریەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، فلۆرێنتینۆ پێرێز عاشقی مایکڵ ئۆلیس بوو کاتێک دووبارە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بینی و دەستبەجێ دوای یارییەکە گوتوویەتی: من ئەو کوڕەم لە ریال مەدرید دەوێت.
هۆکاری ئەوەی کە فلۆرێنتینۆ پێرێز شەوی رابردوو کاتێک لێیان پرسی درۆی کردەوە کە ئایا ئەستێرە نوێیەکەی مایکڵ ئۆلیسە، ئەوە بوو کە نەیویستووە ناوی ئەو یاریزانە بە ئاشکرا بهێنێت پێش ئەوەی راستەوخۆ لەگەڵ بایرن میونشن قسە بکات. پێرێز نەیویستووە هاوشێوەی ئێنریکی ریکێلمێ رەفتار بکات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایە کە گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس زۆر گرنگە بۆ ئەو سیستمەی کە جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید جێبەجێی بکات.
پێیوایە کە ئۆلیس هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید دەگۆڕێت بۆ باشترین هێڵی هێرشبەر لە جیهاندا. ریال مەدرید ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی لە پێناو ئۆلیس خەرجبکات.



