ئیتاڵیاگرنگترین

بەرپرسانی میلان کۆبوونەوەیەکی چڕیان لەگەڵ راهێنەری چاوەڕوانکراو ئەنجام داوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان هەوڵەکانی بەتەواوەتی چڕکردووەتەوە بۆ هەرچی زووە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ.

میلان دوای ئەوەی لە کۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵیا پێگەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگیان لەدەستدا کاتێک بەرامبەر کالیاری شکستیان خوارد، دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە راستەوخۆ ماسیمیلیانۆ ئالێگریان دوورخستەوە.

تا ئێستا چەند ناونێک بۆ پۆستەکە زۆرترین دەنگۆیان لەسەر بووە. ئەوانیش ئارنە سڵۆتی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول، ئاندۆنی ئیراولای راهێنەری پێشووی بۆرنمۆس کە ئەمەیان ئەمشەو بەفەرمی بووە راهێنەر رێدز، هەروەها ئۆلیڤیە گلاسنەر کە توانی بە تەنها دوو ساڵ کریستاڵ پاڵاس بکاتە یانەیەکی سەرسەخت و سێ نازناویان بۆ بباتەوە کە جامی یەکێتی ئینگللتەرا، قەڵخانی خێرخوازیی و ئەم ساڵیش کۆنفرانسلیگی بۆ بردنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، ئەمڕۆ بەرپرسانی رۆسۆنێری لەسەر ئاستی جێری کاردیناڵی خاوەنی میلان و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی راوێژکاری باڵای یانەکە لەگەڵ ئەو را‌هێنەرە نەمساییە کۆبوونەوەیەکی چڕیان ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی لەدوای کۆبوونەوەکە، ئێستا گلاسنەر بەربژێری سەرەکییە بۆ راهێنەرایەتیکردنی ئەیسی میلان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button