بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیاری کۆتایی؛ هاروون ئەحمەد پەیوەندی بە هەولێر دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر لە گرێبەستی هاروون ئەحمەد، ئەستێرەی یانەی دهۆک دەکشێتەوە.

تۆڕی وەرزشیی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، یانەی هەولێر بەهۆی زۆریی نرخی هاروون ئەحمەد، لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کشاوەتەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ ناکات.

یاریگا زانیوویەتی، یانەی هەولێر ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مایسترۆکەی دهۆک کردووە، بەڵام هاروون بەو ئۆفەرە رازی نەبووە و داوای بڕە پارەیەکی زۆرتری کردووە، هەولێریش ئامادە نییە ئەو پارەیە بدات و لە گرێبەستەکە کشاوەتەوە.

یاریگا زانیوویەتی، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، هاروون ئەحمەد لە وەرزی نوێ درێسی هەولێر ناپۆشێت و گرێبەستەکە بەتەواوی شکستی هێناوە.

Back to top button