ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ دوو ئەستێرەی دیکەی ئیسپانیا بۆ یارییەکەی عێراق دوورخرانەوە

ئیسپانیا 25 یاریزانی بۆ یارییەکەی عێراق بانگهێشت کردووە

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز و پێدری گۆنزالێز بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق ناکەن.

هەڵبژاردەی ئیسپانیە بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، رۆدری هێرناندێز و پێدری گۆنزالێز، هەردوو ناوەڕاستکاری ماتادۆر بە بڕیارێکی هونەری لە لیستی یارییەکەی ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی عێراق دوورخراونەتەوە و بەشداریی ئەو یارییە ناکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لویس دێلا فیۆنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوێنێ چوارشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2026 لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند هەریەکە لە یاریزانان، لامین یامال، زوبیمێندی، دەیڤد رایا، فابیان رویز، نیکۆ ویڵیامز و ڤیکتۆر مۆنوز بەشداریی یارییەکەی عێراق ناکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی ئامادەکاریی بۆ مۆندیال لە یاریگای دی ریازۆر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

عێراق لە 29ـی مانگی رابردوو لە یەکەم یاریی ئامادەکاریی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندۆرا بووەوە و 1-0 یارییەکەی بردەوە، لە 10ـی ئەم مانگە لە کۆتا یاریی ئامادەکاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا یاریی دەکات و پاشان لە 17ـی هەمان مانگ لە یەکەم یاریی مۆندیال رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئیسپانیا بۆ یارییەکەی عێراق؛

 

1

لیۆ رۆمان

2

مارک پوبیل

3

گریماڵدۆ

4

گارسیا

5

یۆرێنتی

6

مێرینۆ

7

فێران

8

گۆنزالۆ

9

گاڤی

10

ئۆلمۆ

11

ێرێمی

12

پێدرۆ پۆرۆ

13

خوان گارسیا

14

لاپۆرت

15

ئالێکس

16

مارتین

17

گۆمێز

18

بێرناڵ

19

گوێرا

20

رگوێز

21

تورێنتیس

22

کوبارسی

23

سیمۆن

24

25

جێسوس

26

ئیگلاسیاس

 

Back to top button