ئیتاڵیاگرنگترین

رۆشتنی ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆی نێوان یوڤێنتوس و ئەستێترەیەک بێ ئەنجام ماوەتەوە و یانەکە جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ، هیچ رێککەوتنێک لەنێنوان یۆڤی و دوسان ڤلاهۆڤیچ رووینەداوە و ئەستێرە سڕبیەکەش بڕیاری رۆشتن دەدات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی دوێنێ بەرپرسانی خانمە پیرەکە لەگەڵ دەوروبەرەکەی ڤلاهۆڤیچدا کۆبووەتەوە کە باوکی یاریزانەکەش ئامادەبووە. ئەوەش ئەو کۆبوونەوەیەبوو کە لەمێژە پلانی بۆ دانراوە بۆ زانینی هەڵوێستی یاریزانەکە لەسەر داهاتووی. بەڵام گفتوگۆیەکان شکستیان هێناوە.

جیانلوکا هۆکارێکی شکستهێنانی گفتوگۆیەکانی بۆ لایەنی دارایی گەڕاندووەتەوە کە لەسەری نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. چونکە هێرشبەرە 26 ساڵییەکە داوای زیادکردنی مووچەکەی کردووە، بە ئەندازەیەک زیاتربووە لەوەی کارگێڕی یوڤێنتوس پێشکەشیان کردووە.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا، دی مارزیۆ ئەوەی جەخت لێکردووەتەوە کە هیچ پلانێکی دیکە بۆ کۆبوونەوەی دواتر دانەنراوە. بەوەش دوسان ئەم هاوینە بیانکۆنێری جێدەهێڵێت.


 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button