دەرگا بە رووی بارسێلۆنا دادەخات؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە
هیواکانی گرێبەستە خەیاڵییەکەی هێڵی بەرگری نامێنێت

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا بەگەرمی چوەەتە نێو مێرکاتۆی هاوینە و هەوڵی کڕینی بەرگریکاری کڕواتی، یۆشکۆ ڤاردیۆل دەدات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەسەرنجی سەرەکی خستووەتە سەر هێڵی هێرشبەری و هێڵی ناوەڕاست، بە دیاریکراوی خولیان ئالڤارێز و بێرناردۆ سیلڤا دوای هێنانی ئەنتۆنی گۆردن، بەڵام کارگێڕیی یانەکە کاتالوونییەکە چاودێریی هێڵی بەرگریش دەکات بۆ ئەگەری هەر رۆیشتنێک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، یەکێک لە ناوە خوازراوەکان یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بوو، بەڵام ئێستا هیواکانی بارسا بەتەواوەتی کاڵبوونەتەوە.
🙄 El fichaje de Gvardiol por el Barça se enfría
📄 En Croacia aseguran que el Manchester City y el defensa han empezado negociaciones para renovar el contrato que les une hasta 2028
✍️ @jcarnesempere https://t.co/6YVTXVWoZd
— Diario SPORT (@sport) June 3, 2026
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مانچێستەر سیتی بە هیچ شێوەیەک نایەوێت دەستبەرداری بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانەکەی ببێت. کارگێڕیی یانە ئینگلیزییەکە زۆر لە ئاستی ڤاردیۆل رازین و ئێستا دانوستانەکانیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە. ئامانجی مان سیتی ئەوەیە مووچەی یاریزانەکە بەرز بکاتەوە تاوەکوو لەگەڵ پێگەی ئێستای وەکوو یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان بگونجێت و بۆ 4 تاوەکوو 5 ساڵی دیکە بیهێڵێتەوە.



