بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان بێهیوا دەکرێن و ریال مەدرید مێرکاتۆ رادەماڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس ریال مەدرید جێدەهێڵێت و بە 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیاکس دەکات – ماتیۆ مۆریتۆ

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و دێنزیڵ دومفریس، بەرگریکاری ئینتەر میلان پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ و چەند یانەیەک گرنگی بە گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز دەدەن، بەڵام ئاستۆن ڤێلا دەستبەرداری نابێت – تێلێگراف

بایرن میونشن و ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری فڕانکفورتی ئەڵمانی دەدەن – ئاتلێتیک

مانچێستەر سیتی، چێڵسی و بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی ئاندریا کامبیاسۆ، بەرگریکاری یوڤێنتوس دەکەن – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی یان دیۆماندێ، ئەستێرەی لایپزیگ دەدەن بەڵام یانە ئەڵمانییەکە پێی وایە نەک هەر بۆ وەرزێکی دیکە پارێزگاری لێدەکەن، بەڵکوو گرێبەتەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکەنەوە – سکای ئەڵمانیا

هانزی فلیک، خوان لاپۆرتا و دێکۆ ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستی مارکوس راشفۆرد دەکەن، بایرن میونشن، نیوکاسڵ، تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلاش گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزەکە دەدەن – ئای نیوز

یوڤێنتوس ئەگەر لە گواستنەوەی براهیم دیاز، هێرشبەری ریال مەدرید سەرکەوتوو نەبێت هەوڵی گواستنەوەی جەستن کڵویڤێرت، هێرشبەری بۆرنمس دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی پیێری کالولو، بەرگریکاری یوڤێنتوس دەدات، یانە ئیتاڵییەکە بەهۆی نەگەیشتن بە چامپیۆنزلیگ و ناچاربوون بۆ هاوسەنگکردنی خەرجی و دارایی تیپەکەی رەنگە دەستبەرداری ببێت – کۆێری دێلۆ سپۆرت

ماتیوس فێرناندێش، بڕیاریداوە وێستهام جێبهێڵێت، مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – تیم تۆک

ئاستۆن ڤێلا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند هەوڵی گواستنەوەی نیکۆلۆ ترۆسێڵدی، هێرشبەری کڵەب بروج دەدەن – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button