ئیسپانیاگرنگترین

کۆتایی سیبایۆس لە ریال مەدرید؛ وێستگەی داهاتووی ئاشکرا دەکرێت

یانەیەکی ئەوروپا ئۆفەری پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یانەی ریال مەدرید پێدەنێتە قۆناخێکی خێراوە و وا دیارە دۆسیەی یەکێک لە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست بەرەو کۆتایی دەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی دیاری رۆژنامەی مارکا، یانەی ئایەکس ئەمستەردام هەنگاوی جیددی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرەی ئیسپانی دانی سیبایۆس ناوە و گفتوگۆکانی دەستپێکردووە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دانوستانەکانی نێوان کارگێڕیی ریال مەدرید و ئەیاکس بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی و سەرکەوتوو بەڕێوەدەچن. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدا دێت کە پێشتر کارگێڕیی یانەی شاهانە ئامادەیی خۆی نیشاندابوو بۆ دەستبەرداربوون لە سیبایۆس بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە خۆی دەیەوێت بۆ وەرگرتنی خولەکی زیاتری یاریکردن بێرنابیۆ جێبهێڵێت. سەرەڕای ئەوەی یانەی ریال بێتیس پێشتر وەکوو بژاردەی یەکەمی ئەو یاریزانە باسی لێوەدەکرا، بەڵام ساردبوونی بێتیس رێگەی بۆ یانە هۆڵەندییەکە خۆش کرد تاوەکوو دۆسیەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

لەلایەنی داراییەوە، ئەیاکس دەیەوێت بە بڕی نزیکەی 6 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە واژۆ بکات. ئەم بڕە پارەیە بە بەراورد بە ئەزموونی سیبایۆس، وەکوو دەستکەوتێکی تەکتیکی و دارایی گەورە بۆ یانە هۆڵەندییەکە دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی لە وەرزی نوێدا. ئۆپراسیۆنی گواستنەوەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button