بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێرکاتۆ پڕ چالاکییەکەی ریال مەدرید دەستیپێکرد؛ لەگەڵ بەرگریکارێکی ناودار گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

بە چەند رۆژێک بەرلە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ریال مەدرید، کارگێڕی یانە شاهانەکە لەگەڵ بەرگریکارێکی ناسراو گەیشتە رێککەوتن.

بڕیارە 7ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت کە رکابەرێتیەکە لەنێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئێنریکێ رێکیلمیدا توندر بووەتەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن چالاکیەکانی گواستنەوەی هاوینەش پەیوەستە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانەوە، بەتایبەت ئەگەر هەر پێرێز وەک سەرۆک بمێنێتەوە.

فابریزۆ رۆمانۆ بە هاوبەشیکردنی زانیارییەکانی مارکۆ بێنیتۆی رۆژنامەنووسی ئێلچیرینگیتۆ، بڵاویکردووەتەوە کە ریال مەدرید لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتێ گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.

بەگوێرەی ئەوەی لە زانیارییەکانیاندا هاتووە، رێککەوتنی نێوان ریال و بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە. راگەیاندنی فەرمیش پەیوەستە بەوەی ئەگەر پێرێز هەڵبژاردنەکە بباتەوە.

کۆناتێ کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

پێشتریش سعوودیەکان جیددی بوون لە گواستنەوەی، بەڵام یانەکانی ئەو وڵاتەی هێشتبووەوە تا یەکلایی بوونەوەی لەگەڵ مێرێنگی.

پێگەی بەرگریی بەتایبەت دڵی ئەو هێڵە، یەکێکە لە پێویستیەکان کە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری چاوەڕوانکراوی مەدریدیەکان داوای گرێبەستێکی نوێی بۆ پێگەکە کردووە پێش وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button