ئاگادارییەک بۆ هەموو ئەوانەی دەچنە مۆندیال
یاسا توندەکانی ئەمریکا هەمووانی شۆک کردووه

یاریگا –
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە لیستی سەرەکی ئەو بابهتانهیه له مۆندیالی ئهمهریكا ئەمنییانەدایە کە بهكارهێنانی قهدهخهیه.
پیلانی ئەمنیی توند
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە لۆس ئانجلۆس، بەرپرسە ئەمنییەکان رایانگهیاند، کە پلانێکی زۆر توند جێبەجێ دەکرێت، تێیدا بهكارههێنانی دۆرت بەسەر ئاسمانی هەموو ئەو یاریگایانەی مۆندیالی تێدا بەڕێوەدەچێت، قەدەخە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، تیمە تایبەتەکان بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی یاریگاکان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر درۆنێک کە بیەوێت سنووری قەدەخەکراو ببەزێنێت.
Drones a security concern of LA county officials preparing for FIFA World Cup https://t.co/A9HfmkWD9f
— O.C. Register (@ocregister) June 1, 2026
سزای دارایی و زیندانییکردن
پاتریک گریندی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لە لۆس ئانجلۆس، هۆشدارییەکی توندی دا و رایگەیاند:
“هەر بەکارهێنانێکی نایاسایی درۆنەکان دەبێتە هۆی سزادانی خاوەنەکەی بە بڕی 100 هەزار دۆلار، جگە لەوەی ئامێرەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و کەسەکە رووبەڕووی سزای فیدراڵیی توند دەبێتەوە.”
پاراستنی هاندەران لە لە پێشینەی کارەکانە
بەرپرسانی ئەمنی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم درۆنانە مەترسیی کوشندەیان بۆ سەر فڕۆکەکان و هاندەران هەیە. هەروەها روونیان کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ خستنەخوارەوە یان پەکخستنی درۆنەکان، لە شوێنێکی دوور لە جەماوەر جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ زیانێک بە هاندەرانی ناو یاریگا نەگات.
ئەم رێکارە توندانە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی میواندار دەیانەوێت مۆندیالی 2026 بکەنە سەلامەتترین وەشان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، بەتایبەت کە رووبەرێکی فراوان و ژمارەیەکی زۆر یاریگا و هاندەر لەخۆدەگرێت.



