تۆتنهام بەتوندی وەڵامی ریال مەدرید دەداتەوە
بیر لەو کارە مەکەنەوە..

یاریگا –
تۆتنهام بە تووندی وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی پێدرۆ پۆرۆ، بە ریال مەدرید دەداتەوە.
دوای ئەوەەی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردبووەوە، ریال مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی راستە داناوە و پێدرۆ پۆرۆ، بەرگریکاری ئیسپانی و دێنزێل دومفرین، بەرگریکاری هۆڵەندی دوو بژاردەی سەرەکی مێرێنگین، تۆتنهام بە تووندی وەڵامی ئەو دەنگۆیە دەداتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تۆتنهام ئاگاداری ئەوەیە ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی پێدرۆ پۆرۆ دەدەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە لەم هاوینە دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە ببێت و سەرجەم ئۆفەرەکان بۆ فرۆشتنی پۆرۆ رەتدەکاتەوە.
🚨 Understand Tottenham do not want to sell Pedro Porro this summer.
Despite Real Madrid looking at him and Man City links, #THFC will do their best to keep Porro.
Seen as key player by De Zerbi and the management.
🎥 https://t.co/WCzF2EzTuj pic.twitter.com/PfMZiTkUBp
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 2, 2026
هەمان سەرچاوە ئەماژەی بەوەش کردووە، پێدرۆ پۆرۆ یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی رۆبێرتۆ دی زێڕبی، راهێنەری یانەکەیە و بۆیە داوای لە سپێرز کردووە بیر لە فرۆشتنی ئەو یانەیە نەکەنەوە.
پێدرۆ پۆرۆ لە هاوینی 2023 سپۆرتینگی جێهێشت و بە 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی تۆتنهام کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.
پۆرۆ بە درێسی تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 152 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردوو و 26 گۆڵی دروستکردووە، لە وەرزی 2024/25 نازناوی یۆرۆپالیگی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێناوە.



