ئیسپانیاگرنگترین

یاسای لە %30 بەرۆکی ریال مەدرید دەگرێت؛ ماستانتۆنۆ کێشە بۆ لۆس بلانکۆس دروستدەکات

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە چیدیکە ناتوانێت لە کاستیا بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە دۆسیەی گەوھەرە لاوە ئەرجەنتینییەکەیدا، فرانکۆ ماستانتۆنۆ، رووبەڕووی بەربەستێکی یاسایی توند بووەتەوە کە لە لایەن رێکخەرانی لالیگا دەرکراوە و کارگێڕیی یانەی شاهانە ناچار دەکات ستراتیژی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بە تەواوی بگۆڕێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی تێپەڕاندنی یاسای لە %30ـی لالیگا، ریال مەدرید دوو بژاردەی بۆ فرانکۆ ماستانتونۆ لەبەردەمە ئەگەرنا دەبێت کورسییەکی فەرمی یانەکەی پێ بدات.

کاتێک ماستانتۆنۆ لە ساڵی رابردوو گەیشتە تەمەنی 18 ساڵی، ریال مەدرید وەکوو ئەستێرەیەکی نوێ پێشوازی لێکرد. یانەکە بۆ ئەوەی یەکێک لە 25 کورسییە فەرمییەکەی تیپی یەکەم نەکاتە قوربانی، ناوی ئەم یاریزانەی لە لیستی ‘ریال مەدرید کاستیا’ [تیمی دووەم] تۆمار کرد، لە کاتێکدا ئەو لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ تیپی یەکەم یاریی دەکرد

فرانکۆ ماستانتونۆ

بەڵام یاسای لالیگا زۆر روونە؛

هەر یاریزانێک کە ناوی لە تیمی دووەمدا بێت، ئەگەر لە %30ـی خولەکەکانی وەرزەکە یان زیاتر لەگەڵ تیپی یەکەم بەشدار بێت، لە وەرزی داهاتوو بە چەند مەرجێک مافی ئەوەی نامێنێت لە تیمی دووەم وەکوو یاریزانی یەدەک بمێنێتەوە.

ماستانتۆنۆ لەم وەرزەی کۆتاییپێهات، بە تەواوی هێڵی سووری یاساکەی بەزاندووە و زیاتر لە پێویست یاریی کردووە.

لە لالیگا لە کۆی 38 یاری، لە 23 یارییدا بەشدار بووە. واتە 1037 خولەک لە کۆی 3420 خولەکی تەواوی وەرزەکە، کە دەکاتە رێک لە %30ـی خولەکەکان.

لە چامپیۆنزلیگ لە کۆی 12 یاری، لە 8 یارییدا بەشدار بووە [293 خولەک لە کۆی 1080، کە دەکاتە لە %27].

لە جامی شای ئیسپانیا 143 خولەک یاریی کردووە و لە سوپەریش لە دوو یارییدا 11 خولەک بەشدار بووە.

بژاردەکانی بەردەم ریال مەدرید چیین؟

ئێستا کارگێڕی فلۆرێنتینۆ پێرێز ناتوانێت ئەم دۆخە وەکوو خۆی بهێڵێتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو تەنیا دوو رێگایان لەبەردەمدایە؛

  1. پێدانی کورسی فەرمی؛ ناوی ماستانتۆنۆ بە فەرمی بخرێتە تیپی یەکەم و یەکێک لە 25 ژمارە سەرەکییەکەی پێبدرێت (ئەمەش جێگەی کڕینە نوێیەکانی هاوین تەنگ دەکات).

  2. خواستن؛ یاریزانەکە بۆ ماوەی وەرزێک بە شێوازی خواستن بدرێتە یانەیەکی دیکە تاوەکوو ئەزموونی زیاتر پەیدابکات و کێشەی یاسایی بۆ میڕێنگی دروست نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button