
یاریگا –
مانچێستەر سیتی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی جێرێمی دوکۆی دەستپێکردووە.
مانچێستەر سیتی لە چەند رۆژی رابردوو بە فەرمی کۆتایی بە قۆناخێکی زێڕین هێنا؛ دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا و بێرناردۆ سیلڤا لە یانەکە، ئەم گۆڕانکارییە گەورانە وەکوو کۆتایی سەردەمێک بۆ سیتیزنس تەماشا دەکرێت، بەڵام کارگێڕیی یانە شینەکە دەیەوێت خێرا دینامیکییەکی نوێ بۆ داهاتووی تیپەکە بونیاد بنێت و جڵەوی بازاڕ بگرێتەوە دەست.
سانتی ئاونا، رۆژنامەنووسی پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئەم پلانە ستراتیژییەدا، مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە پێگەی ئەو یاریزانانە بپارێزێت کە بە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی داهاتووی یانەکە دادەنرێن و لە لووتکەی ئەم لیستەشدا، ناوی ئەستێرەی خێرای بەلجیکی، جێرێمی دوکۆ دێت.
🚨EXCL: 💙🇧🇪 #PL |
✍️ Manchester City and Jérémy Doku are in advanced talks over a new contract.
⏳️ Talks are progressing positively between all parties, with confidence growing that an agreement can be reached soon. https://t.co/a2otERCgph pic.twitter.com/yhWAdB6yDy
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 1, 2026
دۆکۆ کە لە 47 یارییدا خاوەنی 8 گۆڵ و 11 ئەسیست بووە، پێگەیەکی کاریگەری لە پلانەکانی داهاتوودا هەیە و بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دانوستانەکانی نێوان کارگێڕیی مان سیتی و دەوروبەری دوکۆ گەیشتوونەتە قۆناخێکی زۆر پێشکەوتوو و گفتوگۆکان بە خێراییەکی بێوێنە بەرەو پێشەوەدەچن.



