ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ دەنیز ئونداڤ گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت نوێکردەوە

شێری کوردان لە بۆندسلیگا دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی دەنیز ئونداڤ گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت نوێکردەوە.

یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی سەرکەوتووانە یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانی پاراستنی ئەستێرەکانی یەکلاییکردەوە و بە فەرمی رایگەیاند لەگەڵ هێرشبەری درەوشاوەی یانەکە، دەنیزئونداڤ، بۆ نوێکردنەوەی پێشوەختە و درێژخایەنی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن.

ئونداڤ، ئەستێرەی کوردیی تەمەن 29 ساڵ، کە لەم وەرزانەی دواییدا بووەتە یەکێک لە چەکە هەرە بەهێزەکانی هێڵی پێشەوەی شتوتگارت و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ پڕۆژە وەرزشییەکەی یانەکەیدا بمێنێتەوە. ئەم هەنگاوەش هیوایەکی گەورە بە هاندەران دەبەخشێت بۆ چەسپاندنی پێگەی یانەکە لە لووتکەی بۆندێسلیگادا.

لەگەڵ راگەیاندنی فەرمییەکە، یانەکە وێنەیەکی تایبەتی یاریزانەکەی بڵاوکردووەتەوە؛

له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌، هه‌موو خه‌ڵكی ئێره‌، بە باوەشێکی کراوەوە پێشوازییان لە من و خێزانه‌كه‌م  کرد، خۆشه‌ویستییان پێبه‌خشین. له‌به‌ر ئه‌وە،‌ بۆ من زۆر گرنگ و پڕ بایەخە كه‌ هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی گۆڵه‌كانم و ئاستی نێو یاریگامەوە، شتێک لەو چاکەیەیان بدەمەوە.

شێری کوردان دەمێنێتەوە؛ گۆڵکارە کوردەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت نوێدەکاتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button