بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ داڤیدێ ئانچێلۆتی بووە راهێنەری لیل

Yariga App

یاریگا –

داڤیدێ ئانچێلۆتی، کوڕی کارلۆ ئانچێلۆتی، وەکوو راهێنەری یانەی لیلی فەڕەنسی دەستنیشانکرا.

لیل بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، داڤیدێ ئانچێلۆتی وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکراوە و ئەو راهێنەرە 36 ساڵانییە گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە واژۆ کردووە.

داڤیدێ وەکوو یاریدەدەری باوکی لە یانەکانی بایرن میونشن،ناپۆلی، ئێڤەرتن، ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل کاری کردووە.

داڤیدێ لە هاوینی 2025 بۆ یەکەمجار پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی وەرگرت و بووە راهێنەری بۆتافۆگۆی بەڕازیلی، بەڵام لە 17ـی دێسێمبەری 2025 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

کوڕەکەی ئانچێلۆتی لە 33 یاریی سەرپەرشتی یانە بەڕازیلییەکەی کرد، 15 یاریی بردەوە، 10 یاریی یەکسانبوو، 8 یارییشی دۆڕاند.

Back to top button