کۆناتێ دەگەڕێتەوە نێو بازنەی گرنگیپێدانەکانی ریال مەدرید
لووتکەی کێبڕکێیەکە لەسەر بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەستپێدەکات

یاریگا –
پێشهاتەکان بە خێرایی لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید دەگۆڕێن و ئیبراهیما کۆناتێ دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆی یانەکە.
دوای ئەوەی مانگی رابردوو وادیاربوو کۆناتێ لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە، ئێستا هەموو شتێک بە تەواوی گۆڕاوە؛ بەرگریکارە فەرەنسییەکە بڕیاری کۆتایی داوە کە ئانفێڵد جێبهێڵێت و وەکوو گەورەترین و بەهادارترین یاریزانی ئازاد دێتە ناو بازاڕی هاوینەوە، کە بەهای بازاڕییەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.
بۆچی دانوستانەکانی لیڤەرپوول و کۆناتێ شکستی هێنا؟
کۆناتێ داوای زیادکردنی مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دەکرد، بەڵام کارگێڕیی لیڤەرپوول ئامادە نەبوو بچێتە ژێر باری ئەو داواکارییە گەورانە و یانەکە بۆ ئەوەی نەکەوێتە تەنگژەوە، پێشوەختە جووڵەی کردووە و گرێبەستی لەگەڵ جێرێمی ژاکێت، بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کردووە، ئەمەش وایکردووە هیچ پەستانێکی لەسەر نەبێت بۆ هێشتنەوەی کۆناتێ.
پلانی ریال مەدرید؛ کڕینی یەک یان دوو بەرگریکار؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، کارگێڕیی مێرەنگی بڕیاریداوە بەرگریکارێک بگوازێتەوە و ئەگەری کڕینی بەرگریکاری دووەمیش هەیە. دوای ئەوەی دەیڤد ئالابا بە فەرمی یانەکەی جێهێشتووە، ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێ تەنیا میلیتاو، رودیگەر و هاوسن ـی لە هێڵی بەرگریدا هەیە.
چارەنووسی بەرگریکاری لاو، راوول ئاسێنسیۆ هێشتا نادیارە و هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە رای راهێنەری نوێی یانەکە، کە بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوە میدیاییەکان جۆزێ مۆریۆنیۆیە. راهێنەر ەپۆرتوگالییەکە بڕیار لەسەر مانەوە یان رۆیشتنی ئاسینسیۆ دەدات و ئەگەر بڕیاری رۆیشتنی بدات، دەرگا بۆ کڕینی کۆناتێ وەکوو بەرگریکاری دووەم بە تەواوی دەکرێتەوە.
💣 ¡KONATÉ VUELVE A LA ÓRBITA DEL REAL MADRID!
🚨 Su parte ya es tajante: no renovará con el Liverpool y será agente libre este verano. El Real Madrid le sigue de cerca, pero aún no ha dado ningún paso. Fichará uno… o dos centrales. 👀 Te lo contamos hoy, en AS. pic.twitter.com/JyYNGLmPOX
— Diario AS (@diarioas) May 31, 2026
رکابەرە گەورەکانی مەدرید لەسەر مێزی دانوستان
ریال مەدرید تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە، بەڵام پێگەی خۆی پاراستووە. کارەکە ئاسان نابێت چونکە یانەکانی دیکەی وەکوو بایرن میونشن و چێڵسی، لەگەڵ چەند یانەیەکی ئیتاڵی بە چڕی هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست بە کۆناتێ. تەنیا رێگا بۆ بەدەستهێنانی، بڕواپێهێنانی راستەوخۆی یاریزانەکەیە، چونکە پارەی گواستنەوەی تێناچێت.



