ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

تەنیا پلانەکان بەس نین؛ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەم 6 جەنگە مەیدانییەدا یەکلا دەبێتەوە

کێ لە بوداپێست مێژوو دەنووسێتەوە و نازناوەکە دەباتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

چاوەکانی ملیۆنان هاندەری تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان روویان لە یاریگای بوشکاش ئارینایە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا.

لەوێ، ململانێیەکی مێژوویی لە نێوان ئارسیناڵی ئینگلیزی، کە خەون بە یەکەم نازناوی مێژووی خۆیەوە دەبینێت، و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کە دەجەنگێت بۆ پاراستنی تەختی پادشایەتیی ئەوروپا.

ئەم یارییە تەنیا رووبەڕووبوونەوەی دوو یانە نییە، بەڵکو جەنگی نێوان دوو فەلسەفەی جیاوازە؛ بەرگرییە ئاسنینەکەی ئارسیناڵ کە لە تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا تەنیا شه‌ش گۆڵی لێکراوە، بەرامبەر هێرشبەرە بێبەزەییەکانی پاریس کە بە 44 گۆڵ لەرزیان خستووەتە ناو تۆڕی رکابەرەکانیان.

ئەم کێبڕکێ تاکتیکییەی نێوان میکێل ئارتێتا و لویس ئێنریکی، تەنیا بە پلانە تیۆرییەکان کۆتایی نایەت، بەڵکو لە ناو لاکێشەی سەوزدا و لە رێگەی شه‌ش دووانە جەنگی توندەوە یەکلا دەبێتەوە:

1- بوکایۆ ساکا دژی نونو مێندێز.. جەنگی هێز و زیرەکی

ئەمە بەهێزترین رووبەڕووبوونەوەی باڵەکان دەبێت، ساکا خاوەن بوێرییەکی بێوێنەیە لە هێرشبردن و توانایەکی زۆری لە گەڕانەوەی بەرگریدا هەیە.

لە بەرامبەردا، نونو مێندێزی پۆرتوگالی کە ئێستا وەک باشترین بەرگریکاری چەپی جیهان پۆلێن دەکرێت، ئەرکی راگرتنی ساکای لەسەر شانە؛ مێندێز ساڵی رابردووش توانیبووی لە ساکا بباتەوە.

2- کڤاراتسخێلیا دژی یوریان تێمبەر

خڤێشا کڤاراتسخێلیا، لە زێڕینترین سەردەمی کاروانی وەرزشی خۆیدایە و لە حه‌فت یاری یەک لە دوای یەکی قۆناخە یەکلاکەرەوەکاندا گۆڵی تۆمار کردووە یان دروستی کردووە.

ئەرکی قورسی راگرتنی ئەو، لەسەر شانی یوریان تێمبەری هۆڵەندییە کە تازە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕاوەتەوە. ئەگەر تێمبەر 100٪ ئامادە نەبێت، باڵی راستی ئارسیناڵ دەبێتە كێشه‌ بۆ یانه‌كه‌.

3- دیکلان رایس دژی ڤیتینیا.. ململانێی ریتمی ناوه‌راست

ئەمە جەنگی سەرکردایەتی کردنی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئەوروپایە، دیکلان رایس، هه‌ڵسورێنه‌ری سەرەکی ئارسیناڵ، رووبەڕووی ڤیتینیای پورتوگالی دەبێتەوە کە داڕێژەری پلان و شێوازی یاریكردنی پاریسە.

ڤیتینیا بە بینینێکی ورد و بەڕێوەبردنی ژیرانەی یاریگا ناسراوە، ئەگەر ئۆدیگارد و هاوڕێکانی یارمەتی رایس نەدەن، ئەوا ڤیتینیا و فابیان رویز کۆنتڕۆڵی ناوەڕاست دەکەن.

4- عوسمان دیمبێلی دژی سالیبا و گابریێل

دیمبێلی، هەڵگری تۆپی زێڕین، کلیلە سەرەکییەکەی هێرشبردنی پاریسە. توانای ئەو لە تێکشکاندنی قەڵا بەرگرییەکان بێوێنەیە.

ئەو رووبەڕووی بەهێزترین دووانەی بەرگری جیهان دەبێتەوە؛ ویلیام سالیبا بە خێرایی و شێوازە مۆدێرنەکەی، و گابریێل ماگالاش بە هێزە جەستەیی و جەنگە دەروونییە لێهاتووەکانی.

5- لیاندرۆ ترۆسارد دژی زایر ئیمری

بەهۆی گومان لە بەشداری ئەشرەف حەکیمی، ئەگەری زۆرە ئێنریکی پەنا بۆ یاریزانی لاوی هێلی ناوه‌راست زایر ئیمری ببات وەک بەرگریکاری راستی ناچاری.

ترۆساردی بەلجیکی کە خاوەن ئەزموون و زیرەکییەکی زۆرە لە جوڵە کردن لە نێوان هێڵەکاندا، هەوڵ دەدات ئەم خاڵە لاوازەی پاریس بقۆزێتەوە و لە قوڵاییەوە مه‌ترسی دروست بكات.

6- دەیڤد رایا دژی ماتڤێ سافۆنۆڤ.

ئەگەرچی راستەوخۆ رووبەڕووی یەک نابنەوە، بەڵام بەراوردکردنی دوو گۆڵپارێزەکە ئەنجامەکە دەگۆڕێت.

دەیڤد رایا وەرزێکی ناوازە و پڕ لە متمانە بەڕێ دەکات، بەڵام سافۆنۆڤی رووسی بە خاڵە لاوازەکەی پاریس دادەنرێت، بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ تۆپە بەرزەکان و لێدانە سوچەکان (کۆڕنەر)، کە ئەمەش کوشندەترین چەکی ئارسیناڵە بۆ لەناوبردنی رکابەرەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button