بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا دوو ئەستێرەی گەورەی دەوێت و مان یونایتد جووڵە بۆ گواستنەوەی لیاو دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مان یونایتد جووڵە بۆ گواستنەوەی رافایێل لیاو دەکات، دوای رۆیشتنی گواردیۆلا ئەستێرەکانی مان سیتی مەترسی رۆیشتنیان لەسەر دروست بووە و رێندێرس و ڤاردیۆل بوونەتە ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا.

مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی رافایێل لیاو، هێرشبەری میلان دەدات، بەهۆی سەرنەکەوتنی میلان بۆ چامپیۆنزلیگ لیاو بە نرخێکی کەمتر بەردەست دەبێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر 

ئاتلێتیکۆ مەدرید و بێنفیکا ئۆفەریان پێشکەشی بێرناردۆ سیلڤا کردووە بەڵام ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات – تایمز

ژان باهۆیا ماتیۆ، هێرشبەری لاوی ئینتراخت فڕانکفورت سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ، ئەوروپا و سعوودیەی راکێشاوە و ململانێیەکی تووند لەسەر گواستنەوەی دەکرێت – سکای سپۆرتس

دیمۆ تۆپمۆلەر، راهێنەری پێشووی فرانکفورت، لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی کریستاڵ پاڵاس نزیکە – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤێلا هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لامارێ بۆگارد، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری پێشووی بۆرنمس لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە وەربگرێت – تایمز

بایرن میونشن و بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دەدەن – گۆڵ

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەریکی فەرمی بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی ئامادە کردووە – دەیلی مەیڵ

Back to top button