ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستێكی دیكەی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەگەرم و گوڕی چووەتە نێو مێركاتۆی هاوینە و لە دوای ئانتۆنی گۆردن نزیكە لەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤاش یەكلاییبكاتەوە.

بێرناردۆ سیلڤا وەک ئەفسانەیەکی راستەقینە یاریگای ئیتیحاد جێدەهێڵێت و لە ئێستاوە لە رێگەی بریکارەکەیەوە، خۆرخێ مێندێش، کار لەسەر داهاتووی دەکات، کە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی یەکلا ببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فووت مێركاتۆ، بارسێلۆنا لە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا زۆر نزیكە.

گرێبەستەكەی بێرناردۆ تاوەكوو 2028 و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكەش دەبێت.

دوای ئەوەی هانزی فلیک رەزامەندی دەربڕی، یانەکە لەگەڵ خۆرخێ مێندیس کار لەسەر وردەکارییەکانی وەكوو مووچە، پاداشتەكان و ماوەی گرێبەستەکە دەکەن.

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی باشتری لە رووی داراییەوە پێشکەش کردووە، بەڵام خەون و کاری لەپێشینەی بێرناردۆ هەر بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button