ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەدات
هەر بێرناردۆ نییە

یاریگا –
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان زۆر چالاکە و یانەکان بەردەوامن لە جووڵەکانیان پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو. یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بە بەهێز لە پرۆسەی هێنان و رۆیشتنی یاریزاناندا بەشدارە.
بەگوتەی ماتیۆ مۆریتۆ لە رادیۆی مارکا، ئاتلێتیکۆ مەدرید بەردەوامە لە گەڕان بەدوای یاریزانی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو و یەکێک لە ناوەکانی نێو لیستەکەیان تیجانی رێندێرسە. ئەم ناوەڕاستکارە هۆڵەندییە دۆخەکەی وا دەکات کە بتوانێت بچێتە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ، چونکە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئێستاوە گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەست پێ کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەکەی.
یانەی سیتی دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، هێشتا لە ناوەڕاستی پڕۆژەی بنیاتنانەوەدایە و چاوەڕوان دەکرێت هاوینێکی زۆر سەرقاڵیان هەبێت. راهێنەرە نوێیەکەیان، ئینزۆ مارێسکا، دەیەوێت ئەستێرەکانی وەکوو رۆدری بپارێزێت، بەڵام چەندین یاریزانی دیکە دەکرێت یانەکە جێبهێڵن، لەوانەش رێندەرسە.




