ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستە گەورەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن هێرشبەری ئینگلیزی یانەی نیوكاسڵ یونایتدی راگەیاند.

گۆردن لە مێركاتۆی زستانەی 2023 لە ریزەكانی ئێڤەرتن بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵ یونایتدەوە كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی واژۆ كرد

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردنی ئینگلیزی راگەیاند.

بارسێلۆنا بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ وەکوو بڕی سەرەکی، لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەکوو پاداشتی بەستراو بە ئاستی یاریزانەکەوەپێشکەش دەکات. گۆردن گرێبەستێکی پێنج ساڵە واژۆ دەکات کە تاوەکوو ساڵی 2031 بەردەوام دەبێت.

ئەم باڵە ئینگلیزییە، کە یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، لەسەر داواکاریی تایبەتی هانزی فلیک گوازرایەوە، کە پێی وایە گۆردن زیادەیەکی گرنگ دەبێت بۆ هێڵی هێرشبەریی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button