ئاسیاگرنگترین

فەرمی؛ فیفا یانەی هەولێر سڕ دەکات

گورزێکی گەورە بۆ یانەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

فیفا یانەی هەولێری لە گواستنەوەی یاریزانان بۆ سێ کاتی جیاوازی گواستنەوەی یاریزانان سڕکرد.

یانەی وەرزشیی هەولێر تووشی شۆکێکی گەورە هات دوای ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، فیفا بە فەرمی ناوی یانەکەی خستە نێو لیستی ئەو یانانەی کە مافی تۆمارکردنی یاریزانی نوێیان نییە.

بەگوێرەی سیستەمی فەرمی چاودێریی سزاکانی فیفا، سزای سەر یانەی هەولێر لە ئەمڕۆوە 28ـی ئایاری 2026 دەستیپێکردووە و یانەکە بۆ 3 ماوەی گواستنەوەی جیاوازناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی زیاد بکات.

لیستی تەواوی یانە عێراقییە سزادراوەکان و ماوەی سزاکانیان:

جگە لە یانەی هەولێر، چەندین یانەی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و خولەکانی دیکە لە ناو لیستەکەدا دەبینرێن کە بەهۆی کێشەی دارایی یان پێشێلکاری ڕێساکان سزادراون:

  • یانەی هەولێر؛ دەستپێکی سزا لە 28-5-2026 – بۆ 3 ماوەی گواستنەوە.

  • یانەی نەفتی وەسەت؛ دەستپێکی سزا لە 19-5-2026 – بۆ 3 ماوەی گواستنەوە.

  • یانەی قاسم؛ دەستپێکی سزا لە 11-5-2026 – بۆ 3 ماوەی گواستنەوە.

  • یانەی فەهد؛ دەستپێکی سزا لە 29-4-2026 – بۆ 3 ماوەی گواستنەوە.

  • یانەی نەجەف؛ دەستپێکی سزا لە 29-4-2026 – سزاکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە.

  • یانەی تەڵەبە؛ دەستپێکی سزا لە 15-4-2026 – بۆ 3 ماوەی گواستنەوە.

  • یانەی دیوانییە؛ خاوەنی زۆرترین دۆسیەی سزایە کە لە 29-10-2024ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکوو کاتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارە نوێیەی فیفا ئەرکی کارگێڕیی یانەی هەولێر لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا زۆر قورس دەکات، مەگەر ئەوەی یانەکە بتوانێت لە کورتترین کاتدا قەرزەکان یان کێشە یاساییەکانی هاوپێچ بەم دۆسیەیە یەکلایی بکاتەوە بۆ ئەوەی سزاکەی لەسەر هەڵبگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button