ئیسپانیاگرنگترین

باشترین یاریزانی وەرزە وێرانەکەی ریال مەدرید دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید وەرزێکی ئێجگار خراپی بەسەربرد کاتێک بەبێ هیچ نازناوێک بۆ دووەم وەرز لەسەریەک بەدەستی بەتاڵ هاتنە دەرەوە.

ریال لە ماوەی وەرزی 2025/26 بە چابی ئاڵۆنسۆ دەستیان پێکرد و بە ئالڤارۆ ئاربێلوا کۆتاییان پێهێنا. جگە لە بێ نازناویی، ریزەکانیان پڕبوو لە ناسەقامگیریی و کێشمەکێش. لەگەڵ ئەوەشدا کیلیان ئێمباپێ ژمارەکانی لە هەمووان باشتربوو. هەربۆیە خەڵاتی باشترینی وەرزەکەی پێدرا.

هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بەشێکی زۆری وەرزەکەی بە پێکان و دوورکەوتنەوەی گومانئامێز بەسەربرد.

لە کۆی وەرزەکە، کیلیان 43 یاریی ئەنجامدا، کە 31 جاریان لە لالیگا و 11 بەشداریی لە چامپیۆنزلیگ. لە هەردوو پاڵەوانێتیەکە گۆڵکار بوو. لە لالیگا 25 گۆڵ لەگەڵ 5 ئەسێست، لەوەی دووەمیش 15 گۆڵ و ئەسێستێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button