سعوودیەگرنگترین

بەپەلە؛ راهێنەری یانەیەکی ناوداری سعوودی جیادەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری یانەیەکی ناسراوی سعوودی لە یانەکە دەڕوات و سەرچاوەیەکیش باس لە وێستگەی داهاتووی دەکات.

تۆزێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە سێرجیۆ کۆنسێساو لە یانەی ئیتیحاد جیادەبێتەوە بە رێککەوتنی دوولایەنە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە ئێستا راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە گفتوگۆدایە لەبارەی بەندەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد لەسەری رێککەوتبوون، دوای ئەوە ئامادەیە بۆ گوێگرتن لە ئۆفەری یانەکانی ئەوروپا.

راهێنەرەکەی پێشووی پۆرتۆ و ئەیسی میلان تەنها کەمتر لە 11 مانگە پۆستی یانە سعوودیەکەی وەرگرتووە. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئیتیحاد نەیتوانی روخسارە کێبڕکێکارەکە کە یانەکەی پێناسراوە، پیشان بدات. لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکە کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.

Back to top button