
یاریگا –
ناوی کۆتا پێنج پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی 2025/26ی خولی ئیسپانی راگەیەندرا.
ئەم وەرزە بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک بۆ دووەم وەرز لەسەریەک توانیان نازناوەکە ببەنەوە کە تێیدا لامین یامال لە دیارترین رەگەزەکانی بلاوگرانا بوو. هەرچی ریال مەدریدی رکابەری مێژووییانە، بە ئاستێکی ناجێگیردا کۆی وەرزەکەیان تێپەڕاند و چەبد هەفتە بەرلە گەڕی کۆتایی بەتایبەت لە هەفتەی دووەم کلاسیکۆ وەرزەکە دەستبەرداری نازناوەکە بوون بۆ بارسا.
هەریەکە لە یانەکانی ڤیاڕیاڵ و ریال بێتیس وەک دوو رکابەری سەختی لالیگا دەرکەوتن کە توانیان بە ئاست و ئەنجامەکانیان، لە پلەی سێیەم و پێنجەم، پێگەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکەن. بەوەش دوو یاریزانی ئەو دوو یانەیە، هاوشانی بارسا و مەدرید، لە لیستی پاڵێوراوەکاندایە.
ئەوەی تێبینی دەکرێت، هەبوونی ناوی ڤیدات موریکی هێرشبەری مایۆرکایە، کە یانەکەی لە پلەی 18 کۆتایی بە وەرزەکە هێنا و لە لالیگا دابەزین، بەڵام ئاستی ئەستێرە کۆسۆڤیەکە ئێجگار باش بوو کە توانی 23 گۆڵ و ئەسێستێک بکات.
ناوەکان:
پابلۆ فۆرناڵس (ریال بێتیس) کە توانی 9 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.
نیکۆلاس پێپێ (ڤیاڕیاڵ) کە خاوەنی 8 گۆڵ و 8 ئەسێست بوو.
لامین یامال (بارسێلۆنا) توانی 16 گۆڵ و 11 ئەسێست بکات.
ڤیدات موریکی (مایۆرکا) بە هەبوونی 23 گۆڵ و ئەسێستێک.
کیلیان ئێمباپێ (ریال مەدرید)، گۆڵکاری خولەکە بە 25 گۆڵ و هەروەها 5 ئەسێستیشی هەبوو.
Pick your PLAYER OF THE SEASON 🌟
– Lamine Yamal
– Muriqi
– Fornals
– Mbappé
– Pépé#LALIGAPLAYEROFTHESEASON | @EASPORTS | #PREMIOSLALIGA— LALIGA English (@LaLigaEN) May 25, 2026



