ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێکی ناوداری سێریا ئەی وازهێنانی خۆی راگەیاند

دوای دوو ساڵ لە یانەکەی جیابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ کۆنتی یانەی ناپۆلی بەجێهێشت.

کۆنتی بە فەرمی رۆیشتنی خۆی لە یانەی ناپۆلی راگەیاند، ئەمەش دوای سەرکەوتنی تیپەکەی بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر ئۆدینێزی لە کۆتا گەڕی خولی ئیتاڵیدا.

کۆنتی دوای یارییەکە و لە پاڵ سەرۆکی یانەکە، ئۆریلیۆ دی لۆرێنتیس لێدوانیدا و ئاشکرای کرد کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر بڕیاری رۆیشتنی داوە.

مانگێک لەمەوبەر پەیوەندیم بە سەرۆکەوە کرد و پێم گوت بەهۆی دۆستایەتی نێوانمانەوە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکەمان. بڕیارەکەم پێشتر درابوو.

راهێنەرە 56 ساڵانییەکە دانی بەوەدانا کە گرژییە ناوخۆییەکان و کەشوهەوای سەختی دەوروبەری یانەکە هۆکاری سەرەکی بوون لە پشت بڕیارەکەیەوە.

لە ناپۆلی، لە یەک خاڵدا سەرکەوتوو نەبووم؛ نەمتوانی یەکڕیزی و گونجان دروست بکەم. بە بێ بوونی یەکڕیزی، کێبڕکێکردن لەگەڵ تیپەکانی دیکە قورس دەبێت. کەشێکی نەرێنی لە دەوروبەری پێکهاتەکە دروست بوو، ناپۆلیش پێویستی بەو کەسانە نییە کە ژەهر لە دەوروبەری یانەکە بڵاودەکەنەوە.

کۆنتی دوو وەرزی لە ناپۆلی بەڕێکرد و لە یەکەم وەرزی خۆیدا لە ساڵی 2025، یانەکەی بەرەو بەدەستهێنانی چوارەمین نازناوی سێریا ئەی برد، بەڵام نەیتوانی لەم وەرزەدا بەرگری لە نازناوەکە بکات و بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێکی گەورە کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.

بەگوێرەی راپۆرتە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا، چاوەڕوان دەکرێت کۆنتی ببێتە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، کە پێشتریش لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button