ئینگلتەراگرنگترین

تیگاۆ سیلڤا پۆرتۆ جێدەهێڵێت؛ وێستگەی داهاتووی کوێ دەبێت؟

بەردەوامبوون یان دەستکردن بە کاری راهێنەرایەتی؟

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری ئەزمووندار بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پورتوگالی نوێ نەکاتەوە.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان ئۆفەرێکی یەک وەرزی پێشکەشی سیلڤا کردووە، تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2027، بۆ ئەوەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی خۆی بهێنێت.

یاریزانێکی ئازاد لە بازاڕی گواستنەوە

ئێستاا سیلڤا بە فەرمی یاریزانێکی ئازادە، چونکە نەیویست لە پۆرتوگال بمێنێتەوە. سەرەڕای ئەوەی بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە گرێبەستەکەیدا هەبوو، بەڵام یاریزانەکە ەتیکردەوە کارای بکات و پێی باشترە کاتەکانی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەرببات، پشوو بدات، سەیری یارییەکانی مۆندیال بکات و بە هێمنی و دوور لە فشار هەنگاوی داهاتووی کاروانە پڕ لە نازناوەکەی دیاریبکات.

تیاگۆ سیلڤا لەگەڵ چێڵسی

گەڕانەوە بۆ سان سیرۆ یان دەستپێکی راهێنەرایەتی؟

ئەگەر سیلڤا لە یاریکردن بەردەوام بێت، میلان نزیکترین و چاوەڕوانکراوترین وێستگەی دەبێت. سیلڤا لەو یانە ئیتاڵییە وەکوو ئەفسانەیەک سەیر دەکرێت کە سێ وەرز درێسی ئەو یانەیەی پۆشیوە، هەروەها پەیوەندییەکی زۆر نزیک و دۆستانەی لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی ئێستای یانەکە هەیە کە دەتوانێت رۆڵی سەرەکی هەبێت لە گەڕاندنەوەیدا.

بەڵام تۆڕە بەڕازیلییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بژاردەیەکی دیکەی بەهێزی سەر مێزەکەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئەوەیە کە بەیەکجاری کۆتایی بە کاروانی پیشەگەریی بهێنێت و سەرنجی بخاتەسەر خوێندن بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مۆڵەتە پێویستەکانی راهێنەرایەتی لە ئینگلتەرا؛ بەتایبەتی کە پێشتر ئۆفەرێکی فەرمیی پێگەیشتووە بۆ کارکردن لە یانەی چێڵسی، ئەو یانەیەی کە لە ساڵی 2020 تاوەکوو 2024 ئاستێکی بەرزی تێدا پێشکەش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button