
یاریگا –
دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکان، کەمێک پێش ئێستا لە هۆتێل رەشیدی پایتەخت، قۆناخی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ دیاریکردنی ئەندامانی یهكێتهكه بەڕێوەچوو.
پڕۆسەی دەنگدان
پڕۆسەکە بە بەشداری 61 ئەندامی دەستەی گشتی كرا، کە تێیدا کێبڕکێیەکی توند لە نێوان به‌ربژێره‌كان هەبوو بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەندامێتی كه 59 ده‌نگی دروست هه‌بوو 2 ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوو.
ئەم هەڵبژاردنە لەژێر چاودێری راستەوخۆی نوێنەرانی فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق بەڕێوەچوو بۆ دڵنیابوون لە پاکوبێگەردی دەنگەکان.
لوتکەی هەرەمی فیدراسیۆن: سەرۆک و جێگران
دوای ململانێیەکی توند دەستەی گشتی متمانەی خۆیان بەم سێ به‌ربژێره بەخشی بۆ بەڕێوەبردنی لوتکەی دەسەڵاتی وەرزشی لە عێراق:
- سەرۆکی فیدراسیۆن: یونس مەحموود (38دەنگ)
- جێگری یەکەمی سەرۆک: سەرمەد عەبدولئیلاـ (44دەنگ)
- جێگری دووەمی سەرۆک: محەمەد ناسڕ (45دەنگ)
ناوی ئەندامە سەرکەوتووەکان
محمود ئه‌حمه‌د تاكه نوێنه‌ری كورد بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیداسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌نگی پێویستی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هێناو ده‌رچوو.
بەپێی یاساکانی فیدراسیۆن، دەبێت مەکتەبی تەنفیزی لە نۆ ئەندام پێک‌بێت کە یەکێکیان پشکی ئافرەتانە کۆتایه.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، هه‌ریه‌كه له (مه‌حموود ئه‌حمه‌د،رزاق ئه‌كره‌م،سابیرن حامید وه‌ك كۆتایی ئافره‌ت، ئەحمەد عۆدە،عیما یاسین، خه‌له‌ف جه‌لال،سه‌باح قاسم، كازم حه‌مه‌د، فرقه‌د عه‌بدولكه‌ریم، غالب زاملی ) توانییان زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو:
قۆناخێکی نوێ بۆ تۆپی پێی عێراق
بە دیاریکردنی ئەم 10 ئەندامە و پێشتر هەڵبژاردنی یوونس مەحموود وەک سەرۆک، پێکهاتەی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تەواو بوو.



