ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ وادەی دەستپێک و کۆتایی دوو مێرکاتۆی داهاتووی پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی پرێمەرلیگ وادەی دەستپێک و کۆتایی مێرکاتۆی هاوینە و زستانەی وەرزی نوێی راگەیاند.

مێرکاتۆی هاوینەی وەرزی نوێ 2026/27 لە دووشەممە 15ـی حوزەیرانی 2026 دەستپێدەکات و سێشەممە 1ـی ئەیلول/سێپتێمبەری 2026 کاتژمێر 1ـی شەو بەکاتی هەولێر دادەخرێت.

مێرکاتۆی زستانە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ و لە هەینی 1ـی کانوونی دووەمی 2027 دەستپێدەکات و پاش یەک مانگ و لە 1ـی شوباتی 2027 کاتژمێر 1ـی شەو بەکاتی هەولێر دادەخرێت.

لەبیرتان بێت لە مێرکاتۆی هاوینە و زستانە، چاوتان لەسەر تۆڕی وەرزشی یاریگا بێت، سات بە سات ئاگادارتان دەکەینەوە لە نوێترین دەنگۆکانی مێرکاتۆ، دانووسستانەکان و گرێبەستە فەریمییەکان و لەگەڵ یاریگا پێش هەمووان زانیاری ورد لەبارەی مێرکاتۆی سەرجەم خولەکان دەزانیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button