عێراقکوردستان

شێروانە خەونی گەیشتن بە پلەدووی عێڕاقی بۆ وەرزی داهاتوو دواخست

بەبێ گەیشتن بە هیچ ئامانجێک شێروانە کۆتایی بەم وەرزە هێنا

Yariga App

یاریگا –

شێروانە خەونی گەیشتن بە ریزی پلە دووی عێڕاقی لە دەستدا و بەبێ گەیشتن بە هیچ ئامانجێک کۆتایی بەم وەرزە هێنا.

لە یاریی گەڕانەوەی پلەی ئۆفی خولی پلە سێی عێڕاق، شێروانە لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 3 لەگەڵ یانەی دیر یەکسان بوو، شێروانە یاریی رابردووی لە بەسڕە بە ئەنجامی 3 _ 2 دۆڕاندبوو، بە کۆی هەردوو یاری دیر 6 _ 5 سەرکەوتوو گەیشتە خولی پلە دووی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، شێروانەش بەبێ گەیشتن بە هیچ ئامانجێک کۆتایی بە خولی نایابی کوردستان و خولی پلە سێی عێڕاق هێنا.

هەفتەی رابردوو ئاکرێ دوای سەرکەوتنی بەرامبەر هیندیە بووە پاڵەوانی خولی پلە سێی عێڕاق و گەیشتە ریزی پلە دووی عێڕاق، لە وەرزی داهاتوو هەریەک لە یانەکانی سلێمانی، نەفتی باکوور لەگەڵ ئاکرێ نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن لە خولی پلە دووی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button