مەرجەکانی بێرناردۆ سێلڤا بۆ پەیوەندیکردن بە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکرێن
رۆخی بلانکۆس ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بێرناردۆ دەکات

یاریگا –
بێرناردۆ سێلڤا، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی، دوای راگەیاندنی فەرمی جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە، بووەتە یەکێک لە گەرمترین ناوەکانی بازاڕی گواستنەوەکان.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی و مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایان کرد کە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە چڕی چاودێری دۆخی بێرناردۆ دەکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرت ـی کاتالوونی پشتراستیکردەوە کە رۆخی بلانکۆس ئارەزووی گواستنەوەی سیلڤا دەکات؛ بەرپرسانی میترۆپۆلیتانۆ پێیان وایە کوالیتی، قوربانیدان و ئەزموونی بێرناردۆ رێک لەگەڵ پڕۆژە ئەوروپییەکەی دیێگۆ سیمیۆنیدا دەگونجێت.
🤲 Todo está en las manos de Bernardo Silva
🔎 El Atlético de Madrid sigue de cerca la situación del portugués, que decidirá su futuro basándose en tres aspectos importantes para él
✍️ @AlexCalaff https://t.co/0s8gLlOCig
— Diario SPORT (@sport) May 22, 2026
تۆپەکە لە یاریگای بێرناردۆدایە؛ سێ مەرجە سەرەکییەکە چیین؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئێستا بڕیاری کۆتایی لە دەستی خودی یاریزانەکەدایە و ئەو بە هێمنی تاوتوێی سەرجەم ئۆفەرەکان دەکات. بێرناردۆ تەنیا سەیری پڕۆژەی وەرزشی ناکات، بەڵکوو سێ مەرجی سەرەکی و یەکلاییکەرەوەی داناوە بۆ هەڵبژاردنی یانەی داهاتووی، کە ئەوانیش؛ مووچەی ساڵانە، پاداشتی واژۆکردنی گرێبەست، شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانی تایبەتی.
بۆچی مانچێستەر بۆ سیلڤا کابوس بوو؟
سیلڤا پێشتریش سەلماندوویەتی کە ژیانی دەرەوەی یاریگا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بڕیارە وەرزشییەکانی هەیە. شاری مانچێستەر هەرگیز جێی دڵخۆشی سیلڤا نەبووە؛ سەرەڕای ئەو ساڵە پڕ لە نازناو و درەوشاوەیەی لەژێر دەستی پێپ گواردیۆلادا هەیبوو، بەڵام ژینگەی ئینگلتەرا بۆ ئەو دڵگیر نەبوو. ئەستێرە پۆرتوگالییەکە زۆرجار لە مانچستەر هەستی بە تەنیایی دەکرد و بیری لە لیسبۆنی پایتەختی وڵاتەکەی دەکردەوە.
چەکی نهێنیی ئاتلێتیکۆ؛ خێزانی یاریزانەکە سپانیا هەڵدەبژێرن!
لێرەدا هۆکاری خێزانی رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت کە تەواو لە بەرژەوەندی ئاتلێتیکۆ و لالیگادایە. هاوسەری بێرناردۆ، خولیایەکی زۆری بۆ ژیان لە ئیسپانیا هەیە.



