ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێرێز لە مەترسیدایە؛ ئێنریکێ ریکێلمی بەڵێنی دوو گرێبەستی زەبەلاح دەدات

شۆڕش لە مەدرید سەرهەڵدەدات

Yariga App

یاریگا –

ئێنریکێ ریکێلمی بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی ریال مەدرید بەڵێنی واژۆکردنی دوو گرێبەستی زەبەلاح دەدات.

لە کاتێکدا فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ بنیاتنانەوەی ریال مەدرید پاش دوو وەرزی بێ نازناوی گەورە، دەیەوێت جۆزێ مۆرینیۆ بگەڕێنێتەوە، ئێنریکێ ریکێلمی لە ئێستاوە دەزانێت چ شتێک دەتوانن جۆش و خرۆش بۆ هاندەران بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو بەشە، بازرگانەکەی ئالیسانتێ کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بە فەرمی بەربژێریی خۆی بۆ سەرۆکایەتی یانەکە پشتڕاست بکاتەوە، دوو ناوی گەورەی لە مێشکدایە بۆ رازیکردنی ئەندامەکان؛ یۆرگن کڵۆپ وەکوو راهێنەر و ئێرلینگ هاڵاند وەکوو ئەستێرەی نوێی تیمەکە.

ئێنریکێ ریکێلمێ

بەگوێری رۆژنامەی ئێل کۆنفیدێنسیال، کەمپەینی سەرۆکایەتی ریکێلمی لە ئێستاوە پەیوەندی بەو یاریزانەوە کردووە، کە چاوەڕوان دەکرێت سەرکردایەتی پڕۆژە نوێیەکەی ریال مەدرید بکات کە جگە لە خودی هاڵاند کەسی دیکە نییە. ئەو هێرشبەرە نەرویجییە، کە وەکوو یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان دەبینرێت، ئەستێرەی هەڵبژێردراوی ئەو بەربژێرییەیە، کە دژی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەوەستێتەوە. بریکاری هێرشبەرەکەی مانچێستەر سیتی لەلایەن ئەو کەسانەی سەرکردایەتی پڕۆژە وەرزشییەکەی ریکێلمی دەکەن، پەیوەندی پێوە کراوە بۆ تێگەیشتن لە ئارەزووی یاریزانەکە بۆ پۆشینی درێسی سپی.

هەر ئەگەرێکی گرێبەستێکردن بە دڵنیاییەوە بە سەرکەوتنی ریکێلمی لە سەرۆکایەتی ریال مەدرید بەند دەبێت. هاوکات هاڵاند یاریزانێکی لای بەشێکی گەورەی هاندەرانی مەدرید خۆشەویستە.

ئەم جارە، بارودۆخەکە بە تەواوی بۆ ریکێلمی گونجاو دەردەکەوێت. بێگومان، جێبەجێکردنی گرێبەستێکی ئاوا گەورە لە کاتێکی زۆر کورتدا زۆر ئەستەمە، بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ نزیکەکانی یاریزانەکە لە ئێستاوە بەردەوامن و ئەگەری پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید تاوتوێ کراوە.

مانچێستەر سیتی، کە ئەم سێشەممەیە پرێمەرلیگی لەدەستدا و لە چامپیۆنزلیگ لەلایەن ریال مەدریدەوە دەرکرا، لە ماوەی دوو وەرزی کۆتاییدا تەنیا سەرکەوتنی لە بەدەستهێنانی دوو نازناودا بەدەستهێناوە: جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و جامی کاراباو. ئەو خولە بێزارکەرە هاوکار بوو لە رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، کە کۆتایی بە سەردەمێکی لەو یانە ئینگلیزییەدا هێنا. ئەو دۆخە دەتوانێت هەلێکی نموونەیی بۆ سوودوەرگرتن لە کێشەکان دروست بکات.

ئێرلینگ هالاند
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەریی مانچێستەر سیتی

لە کانوونی دووەمی 2025، هاڵاند گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تاوەکوو حوزەیرانی 2034 نوێ کردەوە. بەڵام سەرەڕای ئەو رێککەوتنە درێژخایەنە، یاساکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا هێشتا رێگە بە یاریزانان دەدەن داواکاریی گواستنەوە پێشکەش بکەن. ئەمە مافێکی فەرمییە لە ئینگلتەرا کە رێگە بە یاریزانێک دەدات بە فەرمی داوا لە یانەکە بکات گفتوگۆ لەگەڵ تیمێکی دیکەی ئارەزوومەند بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی بکات.

کەواتە، ئەگەر پڕۆژەکەی ریکێلمی و هاڵاند بگەنە لێکتێگەیشتن، ئەو هێرشبەرە نەرویجییە دەتوانێت ئەو رێگەیە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید بەکاربهێنێت. ئەگەری هاتنی هاڵاند دووەم هەنگاوی وەرزشی گەورەیە کە بە بەربژێرییەکەی ریکێلمییەوە بەستراوەتەوە.

وەکوو پێشتر هەمان رۆژنامەیە بڵاوی کردەوە، کەسی هەڵبژێردراو بۆ راهێنەرایەتیی ریال مەدرید یۆرگن کلۆپە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە پرۆسەکە، ریکێلمی لە ئێستاوە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسانی نزیک لە سەرۆکی ئێستای بەشی تۆپی پێی رێد بوڵ کردووە، بەو مەیلەی کە ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە رازی بکات ببێتە کۆڵەکەیەکی دیکەی پڕۆژەکە.

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی

بە واتایەکی دیکە، کلۆپ و هاڵاند ئەو دوو کەسایەتییەن کە بۆ سەرکردایەتی دیدی وەرزشیی ریکێلمی دیاریکراون.

دوای دوو ساڵی بێزارکەری بێ نازناو و ئەوەی زۆر کەس وەکوو پاشەکشەیەکی وەرزشی روون دەیبینن، رکابەرەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز باوەڕی وایە ریال مەدرید پێویستی بە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان هەیە، کە توانای زیندووکردنەوەی جۆش و خرۆشی هاندەرانیان هەبێت، کە بەهۆی ئاڕاستەی تیمەکەوە بێزار بوون.

کلۆپ و هاڵاند وەکوو کۆڵەکەی سەرەکیی پێکهاتەی وەرزشی نوێی ئێنریکێ ریکێلمی دەبینرێن، دوو گواستنەوەی گەورە بۆ رازیکردنی ئەندامانی یانەکە، کە گەورەترین یانەی جیهان پێویستی بە وزەیەکی نوێ هەیە نەوەکوو تەنیا لە ژووری کارگێڕیی، بەڵکوو لە سەرانسەری دامەزراوەکەدا، بەتایبەتی لە بەشی وەرزشییدا.

دوو واژۆ کە بۆ دروستکردنەوەی خەونی مەدرید داڕێژراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button